|
ناو : سه‌ڵاح ڕه‌وف عه‌لی. نازناو: سه‌ڵاح ڕه‌وف. ساڵی له‌دایک بون : شاره‌زور (( عه‌ربه‌ت )) – سله‌یمانی . 1951 . پله‌ی خوێندن : خانه‌ی مامۆستایان 1966 – 1969 . ▫ خولی شاره‌زایانی مۆسیقا (( به‌غداد )) 1977- 1978 ،به پله‌ی ئیمتیازی یه‌که‌م له‌سه‌ر عیراق . ▫ له خۆئاماده‌کردن دایه بۆ پێشکه‌شکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به‌ناوی (( پۆلێن‌کردنی په‌یژه‌و فۆرمه‌کانی مۆسیقای کوردی)) که بریتیه له پۆلێن کردنی په‌یژه مۆسیقاییه‌کانی کوردستانی گه‌وره . شوێنی کارکردن : ▫ ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سله‌یمانی (( 1968 )) . ▫ ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وه‌ک ئامێر ژه‌ن و مامۆستایه‌ک 1968 . ▫ دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد (( 1977- 1991 )) . ▫ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سلێمانی، به‌شی مۆسیقا. وه‌ک دامه‌زرێنه‌رێک ومامۆستایه‌کی وانه‌کانی پراکتیکی و تیۆری 1983- 1997 .
▫ ئه‌ندامی کارای تیپی مه‌ڵتی که‌لتوری هۆڵه‌ندی (( میودانتا )) هۆڵه‌ندا (( 1998 )) . ▫ ئه‌ندامی کارای تیپی سیمفۆنی ئه‌پڵدۆرن ی هۆڵه‌ندی (( 2000 )) ▫ ڕاهێنه‌ری مۆسیقای تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی سله‌یمانی 2004-2008 ▫ به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی سله‌یمانی (( سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری 2004-2008 . کاره ڕۆشنبیریه‌کان : ▫ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چاپکردنی چه‌ند په‌رتوکێکی هونه‌ری . له‌وانه : ..1فێربوونی که‌مانچه (( 1979 )) ..2تیۆره‌کانی مۆسیقا (( 1989 )) . .3پۆلێن‌کردنی په‌یژه‌کانی مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . ..4بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی هونه‌ری له‌زۆربه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه کوردیه‌کاندا . کاره‌هونه‌ریه‌کان : ▫ تیپی مۆسیقای سله‌یمانی : - به‌شداری کردن له هه‌مو بۆنه‌و فیستڤاڵه‌کانی تیپ له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی سلیمانی .(( 1969 – به‌رده‌وام تائێستاش )) . - دانانی ئاواز ئاماده‌کردنی مۆسیقا بۆزۆربه‌ی گۆرانیبێژانی تیپ . له‌وانه :
-
که‌ریم کابان . عوسمان عه‌لی . عه‌دنان که‌ریم . ئه‌سعه‌د
قه‌ره‌داخی . په‌یمان عومه‌ر . عه‌باس محه‌مه‌د . ئاڵا عومه‌ر .
دیاری قه‌ره‌داخی، ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده، .
- وه‌کو کادرێکی به‌ڕێوه‌بردن له‌تیپدا چه‌ندجارێک کارم کردوه وه‌کو (( سکرتێر ی تیپ ... ژمێریاری تیپ ... به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی تیپ . به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری )) .. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کات وه‌کو ئه‌ندامێکی چالاکی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری کارم کردوه . ▫ تیپی مۆسیقای شۆڕش (( 1974 – 1975 )) . ▫ به‌شداری کردن له وتیپه‌دا وه‌کو ئامێرژه‌نێک و کۆمپۆنیستێک . ▫ له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی هونه‌ری له‌سله‌یمانی : 1. کردنه‌وه‌ی خولی فێربونی ئامێره مۆسیقاییه جیاجیاکان له سه‌ره‌تای ساڵی 1977 وه ، دروست کردنی تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد (( خۆبه‌خشانه )) پێگه‌یاندنی زۆر له مۆسیقازانه‌کانی ئێستا . به‌شداری کردنی ئه‌وتیپه له ناو شاری سله‌یمانی و هه‌موفیستڤاڵه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراق . 2. تۆمارکردنی پتر له 2 کاسێتی گۆرانی منداڵان و بڵاوکردنه‌وه‌یان له میدیاکاندا . .3 به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی عێراق وه‌کو تیپێکی مۆسیقا و هه‌روه‌ها وه‌ک و تۆمار کردنی چه‌ند شانۆگه‌ریه‌کی لیرکی که پله‌ی یه‌که‌میان به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستی شاری سله‌یمانی و عێراقیش . له‌وانه شانۆگه‌ری لیرکی (( کاروانی شه‌هیدان . گورگی بێشه‌و هه‌رد . داپیره‌ی دانا .. چه‌ندی تریش )) . ▫ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سله‌یمانی . هاوکاریکردن له دامه‌زراندنی به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سله‌یمانی . وتنه‌وه‌ی وانه‌پراکتیکیه‌کان بۆ ئامێره‌کانی مۆسیقایی وه‌ک (( که‌مان . چه‌لۆ . کلارنێت )) . ▫ وتنه‌وه‌ی وانه تیۆریه‌کانی وه‌ک (( تیۆری مۆسیقای گشتی و چێژی مۆسیقا و کۆڕاڵ و سۆڵفێج بۆ هه‌مو قۆناغه‌کانی خوێندن ▫ به‌شداری کردن له فیستڤاڵه‌کانی ساڵانه‌ی په‌یمانگا و دانانی ئاوازی کۆراڵ و گۆرانی ته‌نها . له‌وانه : ▫ کۆراڵی گۆرانیه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (( مناڵینه )) . کۆرالی سله‌یمانی .کۆراڵی ئه‌م باهاره . کۆراڵی له‌یلێ و لاوه . کۆرالی داستانی قه‌ڵای دمدم . کۆراڵی مارشی ژان . و چه‌ندین ئاوزی گۆرانی و مۆسیقایی تریش . ▫ تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان . ▫ درووست‌کردنی تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان و به‌شداری کردن له چالاکیه‌کانی ئه‌وته‌له‌فزیۆنه له سالی 1991 وه . له‌وانه یادی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی ته‌له‌فزیۆن و دانانی ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ ئازاد خانه‌قینی (( کۆراڵی شایی شه‌هید )) . ئه‌ژده‌ر وه‌هبی که بۆیه‌که‌مین جار گۆرانی (( هاواری مناڵانی هه‌ڵه‌بجه )) تۆمارکرد . ▫به‌شداری کردنی ئه‌وتیپه له‌یادی شه‌هیدی سه‌رکرده (( شه‌هید ئارام )) به‌چه‌ند ئاوازێکی گونجاو . ▫ کۆمپانیای کوردستان . ▫تۆمارکردنی چه‌ندین ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندان . نازێ و نه‌ورۆز ، عه‌لی محێدین . هێدی قادری . و چه‌ندین گۆرانیبێژی تریش . ▫ کاره سه‌ربه‌خۆییه‌کان . ▫ دانانی ئاواز بۆ زنجیره درامای ژاڵه (( تیپی نواندنی سله‌یمانی )) . زنجیره درامای گوڵاله (( کۆمه‌له‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد مه‌لبه‌ندی گشتی سله‌یمانی)) . زنجیره درامای مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی . زنجیره درامای چاره‌نوسی ئاده‌میزاد .(( تیپی نواندنی سله‌یمانی)) ▫ چیرۆکی نواندنی چرا . زۆر شانۆگه‌ریش له‌وانه (( پۆنتیلاو ماتی)) . مانگی ئاوابو . شانۆگه‌ری دادگا (( تیپی شانۆی سالار )) ▫ کاتێ هه‌ڵۆ به‌رز ئه‌فڕێ (( تیپی شانۆی سالار )) مه‌لای جزیری ▫ (( تیپی شانۆی سالار )) شانۆگه‌ری گالیلۆ گالیلی (( کۆمه‌له‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد مه‌لبه‌ندی گشتی سله‌یمانی)). چه‌ندینی تریش . ▫ دانانی ئاواز بۆ یه‌که‌مین فلیمی سینه‌مایی کوردی (( نێرگز بوکی کوردستان )) له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر عه‌لی . ▫ دانانی ئاواز بۆ چه‌ندین گۆرانی بیژ ،له‌وانه : ▫ تارا ڕه‌سوڵ . ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده . ئالان عومه‌ر . ئاڤان جه‌مال . ▫ له ساڵی 2007 و له رۆژیادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سله‌یمانی کارێکی هونه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال (( گۆڕستانی چراکان - هۆنراوه‌ی شێرکۆ بێکه‌س )) که نزیکه‌ی 50 ده‌قیقه یه و له پیشاندانێکی تایبه‌تیدا به‌هاوکاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سله‌یمانی به‌شی مۆسیقا و تیپی هونه‌ری میللی سله‌یمانی له‌و یاده به‌ئه‌نجامی گه‌یێنرا.
|