
هونه‌رمه‌ندێکی هه‌ست ناسکی خاوه‌ن توانایه‌کی چڕینی ئاوازی فۆلکلۆری به‌رز ، له سه‌ره‌تای ساڵی 1975 وه ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلیمانی سه‌ربه‌رز بووه، له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کانی تیپی مۆسیقای سله‌یمانی ئاوازی فۆلکلۆری و دانراوی زۆری چڕیوه ، که‌سێکی به ئه‌مه‌ک و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه. یه‌کێ له گۆرانییه به‌ناوبانگه‌کانی که له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆمدا که‌ڵکم لێ وه‌رگرتوه گۆرانی:
1- ئای له‌هاڕه‌ی گۆبه‌رۆک
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی:
ئای له هاڕه‌ی گۆبــه‌رۆک
وه‌ی له‌خرنگه‌ی له‌رزانــه
ئامان که‌مه‌ره‌به‌ســــــــتن
هه‌ر له کیژی کورد جوانه
نۆته‌که‌ی:
سکێڵه‌که‌ی:
پله‌ده‌نگیه‌کانی بریتیین له، ( سۆڵ ، لا، سی‌کار بیمۆڵ، دۆ، رێ)، به پێێ چێژی ئاوازه‌که، په‌یژه مۆسیقاکه‌ی بریتیه‌له په‌یژه دروستکراوی سه‌ر پله ده‌نگی چواره‌می په‌یژه‌ی دووه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ( سۆڵ راست)، که تاکه په‌یژه‌یه هه‌ردو هێمای سێ‌چاره‌که دێز و سێ‌چاره‌که بیمۆلی به‌یه‌که‌وه له ڕابه‌ری په‌یژه‌دا به‌رئه‌که‌وێ بۆیه پێی ئه‌وترێ په‌یژه‌ی شاز،که په‌یژه‌ی (دۆچوارگا) ئه‌کات.
نموونه‌ی سکێڵه‌که‌ی:



