
ناو :عه‌بدول که‌ریم جه‌لال مه‌حموود کابانشوێن : سله‌یمانی ستۆدیۆی خاک (( رادیۆی ده‌نگی خاک )) به‌هاوکاری برای به‌ڕێز کاک به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز . پینج شه‌ممه 8/7 /2004 . له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی هه‌ست ناسکی خۆشه‌ویست کاکه که‌ریم کابان، به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌م له ئاوازه‌ڕه‌سه‌نه‌کانی ناوچه‌ی سلێمانی((که به‌شێکه له‌لێکۆڵینه‌وه سه‌رانسه‌ریه‌که‌م له مۆسیقا‌و ئاوازی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان))، دیمانه‌یه‌کم سازدا، له‌و دیمانه‌یه‌دا زۆرشتی په‌یوه‌ست به ئاواز‌و گۆرانی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان‌باس کرد، هه‌رچه‌نده پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه سازبده‌م پێش هه‌فته‌یه‌ک ڕامسپاردبوو که‌خۆی ئاماده بکات، هه‌رچه‌نده به‌رێزیشی که‌مته‌رخه‌می نه‌کرد و زۆر هیلاک بوو به‌ده‌ستمه‌وه،لیره‌وه دوباره داوای لێبوردنی لێ ئه‌که‌م بۆئه‌و هه‌موهیلاکیه‌ی که ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند، هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایان بۆ ده‌سگای خاک که ماوه‌یه‌کی زۆر ستۆدیۆی ده‌نگ تۆمارکردنه‌که‌ی خۆیان ته‌رخانکرد بۆ به‌جێگه‌یاندنی کاره‌کانی من که په‌یوه‌ست بو به ئه‌نجامدانی چه‌ندین چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاره‌زا له بواری گۆرانی وتندا. به‌ڕێز خاڵه که‌ریم فه‌رموی : له شاری سلێمانی هه‌ندێ ئاوازی ڕیتم سه‌ربه‌ست (( ئه‌و ئه‌ڵێ مه‌قام )) هه‌یه که تایبه‌ت مه‌ندن به‌ناوچه‌ی سلێمانی له وانه (( هیجرانی – له‌شاری سلێمانی به سه‌فه‌ر به‌ناوبانگه ))،هه‌یه که چه‌ندی ئاوازی گۆرانی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م په‌یژه مۆسیقایه یان بڵێین فۆرمی هیجرانی ((سه‌فه‌ر))،که به‌شێکه له په‌یژه‌ی به‌یات (( دواجار باس له په‌یژه‌که‌ی ئه‌که‌یین)).1- ئه‌رێ هۆله‌یلی :نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
ئه‌رێ هۆ له‌یلی باوانم له‌یلــــــــــــــــــی کۆشته‌ی خاڵه‌که‌ی تۆم بۆچ وا بێ مه‌یلی
نۆته‌که‌ی :
سکێڵه‌که‌ی :
پله ده‌نگیه‌کانی بریتیین له (0 لا . سی‌کاربیمۆڵ . دۆ . ڕێ . پله ده‌نگی می سروشتیشی به جوانکاری به‌رئه‌که‌وێ ، ئه‌م پێنج پله ده‌نگییه پڕاوپرێ پله‌ده‌نگیه‌کانی په‌یژه‌درووست کراوی سه‌رپله ده‌نگی شه‌شه‌می په‌یژه‌ی دووه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (( دۆ ی ڕاست )) ه . که به‌یاتی نه‌وای سه‌رپله ده‌نگی لای پێ ئه‌ڵێن .
نموونه‌ی سکێڵه‌که‌ی :
تێبینی : له‌سه‌ر نۆته‌کان کلیک بکه تا به جوانی ببینیت

