گۆرانی‌بێژێکی
ناوداری نه‌ته‌وه‌که‌مانه، نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئه‌توانی قوڕگ و تۆمار کراوه‌کانی
ئه‌م که‌سه بلیمه‌ته تاهه‌تایه وه‌کو
ئه‌رشیفێکی مه‌زن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ،
چونکه جگه‌له‌وه‌ی که زۆر گۆرانی له
بۆنه داوه‌ته‌کاندا وتوه، زۆربه‌یان
به‌لاوه‌کی تۆمار کراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌هۆی که‌سانی بلیمه‌تی به‌هره‌مه‌ندی
گه‌وره‌ی وه‌کو موشته‌بای میرزاده
ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌نگی ئه‌م گۆرانی بێژه
له خزمه‌تی جوانکاریه‌کانی هونه‌ری ساز‌و
ئاوازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندابوه، بۆیه من
له‌لای خۆمه وه هه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م
گۆرانیه‌کانی ئه‌م به‌هره‌مه‌نده
بگه‌یه‌نمه به‌ردیده‌ی هه‌وادارانی
هونه‌ری ئاواز‌و مۆسیقای
کوردی،له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک
یه‌کێکه له‌و بلیمه‌تانه‌ی که‌ئه‌بێ دور
یان نزیک بکرێته سه‌رچاوه‌یه‌کی به پێز
بۆ بنیاتنانێکی نوێ بۆ ساز‌و ئاواز‌و
مۆسیقای کوردی.
حه‌سه‌ن زیره‌ک (1921 – 1972) له دێی هه‌رمێله‌ی سه‌ر به شاری بۆکان ناوچه‌ی (ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا) ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایک بووه،ئه‌و بلیمه‌ته به‌هره‌ی گۆرانی وتنی هه‌رله‌سه‌رده‌می منداڵیه‌وه تیا به‌دیکراوه، نازناوی (زیره‌ک)، سه‌رگروشته‌ی زۆری له‌سه‌ره، له‌ساڵی 1953 وه ده‌چێته باشوری کوردستان،زۆربه‌ی زۆری گۆرانیه‌کانی له‌وێ تۆمارکردوه، هه‌روه‌ها له ئێستگه‌ی رادیۆی به‌شی کوردی به‌غداد چه‌ندین گۆرانی تۆمار کردوه، له‌ساڵی 1957 دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له گه‌ڵ تیپی مۆسیقای رادیۆی کرماشان چه‌ندین ئاواز‌و گۆرانی به‌پێزی تۆمار کردوه،زیره‌ک و خێزانه‌که‌ی میدیای زه‌ندی خاوه‌نی دوو کچن به‌ناوی (ئاره‌زو و مه‌هتاب)،له تاران ئه‌ژین، حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له 26.6.1972 کۆچی دوایی کردوه‌و و له سه‌رشاخی به‌ناوبانگی ناوچه‌ی بۆکان به‌ناوی شاخی ناڵه‌شکێنه نێژراوه،
زیره‌ک تائێستاش له هه‌ره‌ناودارترین گۆرانیبێژانی کورده و ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی که بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مانی به‌جێهێشتوه مایه‌ی سه‌ر به‌رزی و بونه‌ته هێمایه‌کی مه‌زن له گه‌نجینه‌ی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی‌دا.
Hesen Zîrek or Hasan Zirak (1921–1972) was born in Hermęle (also Harmila), a small village in Bukan region in the province of West Azerbaijan (Eastern Kurdistan). He showed his talent for singing in his early age. His title Zirek literally in Kurdish means: one who got a clear and pure warbling voice (from the root zire and zirandin). In 1953, he left for Iraqi Kurdistan and recorded a great number of songs in Kurdish for the Kurdish section of the Baghdad broadcasting station. In 1957, when he returned to Iranian Kurdistan for cooperation with music band of the Kurdish radio station in Kermanshah, where he recorded many Kurdish songs. Zirek and hiswife Midya Zand had two daughters (Arezoo& Mahtab) who currently live in Tehran, Iran. Hassan Zirek died from cancer at age 51 in June 26, 1972 and was buried in his native city Bukan, on Nalishkęne mountain one of the most famous mountains of the region which lies close to the city. He is still one of the most popular and well known singers in Kurdistan.
ده‌سماڵ حه‌ریری دووبه‌ر
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
ده‌سماڵ حه‌ریری دووبـه‌ر مێردت کرد خاکم به‌ســـــه‌ر
ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی نه‌مرم بمشێله ناسکه دولبــــــــه‌ر
له‌سه‌ر باڵاکه‌ی تۆیه مـن ئه‌مجاره‌ش بووم ده‌ربه‌ده‌ر
ئای لاچن زوولاچـــــــــن یاره‌که‌م بابێ بی بینـــــــم
من نه‌خۆش و برینـــدارم تا ساڕێژکا برینـــــــــــــم

تێبینی : نۆته‌که به ده‌ستی راست کلیک بکه و لای خۆت بیپارێزه بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌وره‌یی بیبینیت.
سکێڵه‌که‌ی: گه‌ر سه‌یری ئه‌و ئاوازه بکه‌یین ئه‌بینین که (ده - 10) میانه ده‌نگی له خۆ گرتووه ، ده‌ست پێکردنه‌که‌ی به پله ده‌نگی ( سی ) یه کۆتاییه‌که‌شی به پله ده‌نگی ( می ) یه، گه‌ر سه‌یری میانه‌کانی بکه‌یین وشیته‌ڵی بکه‌ین ئه‌بینین که‌له دوو چوارینه‌ی ته‌واوی په‌یژه‌ی بچوکی هارمۆنی (که له رۆژهه‌ڵات نازناوی – نه‌هاوه‌ندی گه‌وره یان نه‌هاوه‌ندی نگریز یان سوڵتانی یه‌کگا ی پێ ئه‌ڵێن ) پێک دێت که‌هه‌ر پێکهاته‌ی په‌یژه‌ی نه‌هاوه‌ند (مینۆر) به‌ڵام به‌شێوه هارمۆنیه‌که‌ی به‌واتای پله‌ی حه‌وته‌می نیو پله‌ی ده‌نگی بڵند ئه‌کرێت. تێبینی: من بۆیه ئه‌و نازناوه زۆرانه‌م نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان یان هه‌وادارانی هونه‌ری ئاواز‌و مۆسیقا بزان که به‌داخه‌وه زۆروبۆری ناوی په‌یژه کانی مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێشنه‌که‌وتنی ئه‌و هونه‌ره‌هه‌یه، بۆیه به‌هه‌مومان پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌ونه‌خۆشیه بدۆزینه‌وه.
نموونه‌ی
سکێڵه‌که‌ی :

