هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی به‌ناوبانگ خاڵه تایه‌ر، هه‌مووژیانی له‌پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی هونه‌ری گۆرانی کوردی‌دا ته‌رخانکردبوو، زۆر گۆرانی به‌تاموچێژی هه‌یه،هه‌رده‌م له‌سه‌رزمان و دڵی خه‌ڵکیدان، بۆیه ئه‌توانیین بڵێن هونه‌رمه‌ندێکی نه‌مره،به‌کاره هونه‌ریه‌کانی ته‌مه‌نێکی هه‌تا هه‌تایی بۆخۆی به‌رجه‌سته کردووه، که هه‌رده‌م له‌ویژدانی مرۆڤی کوردائه‌مێنێته‌وه.
له گۆرانیه به‌ناوبانگه‌کانی :
چارۆگێ
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
یارم ده‌ڕوا دێتن ده‌نا دڵ ده‌باته جێتن
یارم ده‌ڕوا دێتن ده‌نا دڵ ده‌باته جێتن
سوخمه‌ی گه‌لی سوورن ده‌نا له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن
سوخمه‌ی گه‌لی سووره ده‌نا له مه‌مکۆڵه‌ی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ بابێ خودانی چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل که گرێی له ده‌سرۆکێ
نوته‌که‌ی :
سکێڵه‌که‌ی :
پله ده‌نگیه‌کانی بریتین له (( سی بیمۆڵ ، دۆ ، ڕێ ، هه‌روه‌ها پله ده‌نگی فا )) به‌پێی چێژی ئاوازه‌که‌و ئه‌وسێ پله‌ده‌نگیه‌ی که پارچه‌ئاوازه‌که‌ی لێ پێک هاتووه له په‌یژه مۆسیقای یه‌که‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (( سێ‌بیمۆڵ ماژۆر )) پێک هاتووه . نموونه‌ی سکێڵه‌که‌ی :
تێبینی : له هه‌ندێ که‌سم بیستووه ئه‌ڵێن که : ئه‌م ئاوازه (( چارۆکێ و چارۆکێ )) په‌یژه‌ی (( ماژۆر – عه‌جه‌م نییه )) و په‌یژه‌ی چوارگای سه‌رپله ده‌نگی چواره‌می په‌یژه‌ی دووه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (( ڕاست )) ه . منیش بۆ به‌دواچونی ئه‌م بابه‌ته و دوور که‌وتنه‌وه له هه‌ڵه‌ی زانستی مۆسیقای بۆیه هه‌مان نۆته‌ی ئاوازه‌که‌م له سه‌رپله‌ده‌نگی چواره‌می په‌یژه‌ی دووه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (( فا ڕاست )) ، نوسییه‌وه ، که ئه‌کاته په‌یژه‌ی سی‌بیمۆڵ چوارگا . وه‌کو سه‌یرم کرد له‌ئه‌ندازی نۆته‌نوسینه‌که هیچ جیاوازییه‌ک نیه جگه له‌وه‌ی ئه‌رمه‌تۆرا (( ڕابه‌ری په‌یژه‌که )) جیاوازه ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ داهاتوو کارێکی زۆر گرنگه . گه‌ر هاتوو که‌سێک ویستی گه‌شه به‌م ئاوازه بدا ، هه‌ر کام له‌و په‌یژانه (( سێ بیمۆڵ ماژۆر یان سی بیمۆڵ چوارگا )) ئه‌وا ئه‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی مامه‌ڵه‌ی گه‌شه‌کردن و به‌هارمۆنی کردنتی له ته‌کدا بکات .
نموونه‌ی نوته‌که‌ی:له سه‌ر په‌یژه‌ی سی بیمۆڵی چوارگا :
سکێڵه‌که‌ی :
پله ده‌نگیه‌کانی بریتین له (( سی بیمۆڵ ، دۆ ، ڕێ ، هه‌روه‌ها پله ده‌نگی فا )) به‌پێی چێژی ئاوازه‌که‌و ئه‌وسێ پله‌ده‌نگیه‌ی که پارچه‌ئاوازه‌که‌ی لێ پێک هاتووه له په‌یژه مۆسیقای سه‌رپله‌ده‌نگی چواره‌می په‌یژه‌ی دووه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (( فا ڕاست )) پێک هاتووه که په‌یژه‌ی (سی بیمۆڵ چوارگا)ی پێئه‌ڵێێن . هه‌رچه‌نده نموونه‌ی نۆته‌ی پێشوتر ڕاست و ڕه‌واتر ئه‌بینم.نموونه‌ی سکێڵه‌که‌ی :
تایه‌ر
تۆفیق


