ده‌نگخۆشێکی
کوردی ڕه‌سه‌ن، خاوه‌نی پله ده‌نگییه
به‌رزه‌کان، له کۆتایی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م له خۆرهه‌ڵا‌تی کوردستان چاوی
به‌دنیا هه‌ڵهێنا، ئه‌و ده‌نگه بلیمه‌ته
به‌چه‌ند
گۆرانییه‌ک که به په‌نجه‌کان
ئه‌بژێررێن، خۆی کرده هۆنه‌رمه‌ندێک که
تا هه‌تایه جێی شانازی نه‌ته‌وه‌که‌ی
بێت،ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هۆنه‌ردۆستان و
خوازیارانی هونه‌ر لاسایی ئه‌وده‌نگه
زوڵاڵ و به‌زه‌بره ئه‌که‌نه‌وه، تائێسا
که‌سانێکی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه
له ئاستی چڕینی ئه‌و مه‌زنه‌دا
ئاوازه‌کان دوباره بکه‌نه‌وه، به‌ڵام
ئه‌وژیرو به‌توانایانه‌ش هه‌ر له ئاستی
ده‌گمه‌نی ده‌نگ و گۆرانییه‌کانی ئه‌م
نه‌مره‌دا بوون، هه‌زار سڵاو‌و و درود
له‌گیانی پاکی که‌ڵه ده‌نگخۆشی به‌توانا
(سه‌ی ئه‌سکه‌ر)ی ده‌نگ هه‌میشه زیندوو
له نێو ماڵی هونه‌ری کورده‌واریدا.
یه‌کێ له‌و گۆرانییه خۆش و پڕسۆزانه‌ی گۆرانی ئای له‌له‌نجه‌ولار، ده‌با تۆزێکی له سه‌ر بدوێین:
ئای له‌له‌نجه‌ولار :
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
هه‌ی داد هه‌ی بێ داد ده‌ردم تاو تاوه ، ده‌ردم تاو تاوه
ساتێ له‌رزم هه‌س ، ساتێکم یاوه ، ساتێکم یـــــــاوه
ئای له له‌نجه‌ولار وای له له‌نجه‌یـــــــــــــــــــــــــــــه
که‌یفم له‌کراسی کرێشه‌یــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه
نۆته‌که‌ی:
نموونه‌ی نۆته‌که‌ی به په‌یژه‌ی ( فا مینۆر ) :
تکایه کلیک له‌سه‌ر وێنه‌ی نۆته‌کان بکه بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌وره‌یی بیبینیت
سکێله‌که‌ی :
پله ده‌نگییه‌کانی بریتیین له (( می‌بیمۆڵ . فا . سۆڵ . لا‌بیمۆڵ . سی‌بیمۆڵ . دۆ ) ، به پێی ئه‌و به‌دواچوونه‌مدا بۆزانینی ته‌واوی په‌یژه‌ی ئه‌م ئاوازه ، دوو لێکدانه‌وه هه‌یه :
1- هه‌ندێ بۆچوون هه‌یه که ئه‌ڵێن چوارینه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ئاوازه بریتییه له ( فا . سۆڵ . لا‌بیمۆڵ . سی‌بیمۆڵ )، له‌م ساته‌دا ئه‌توانرێ وه‌کوو په‌یژه‌ی بچووکی سه‌رپله‌ی شه‌شه‌می په‌یژه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ( مینۆر – نه‌هاوه‌ند ) واتا ( فـــا مینۆر ) په‌یڕه‌و بکرێت هه‌ڵبه‌ته به‌ڕای منیش ئه‌مه ڕێگا ڕاسته‌که‌یه .
سکێڵه‌که‌ی:
2- هه‌ندێ بۆچوونیش هه‌یه که ئه‌ڵێن چوارینه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ئاوازه بریتییه له ( سۆڵ . لا‌بیمۆڵ . سی‌بیمۆڵ . دۆ )، له‌م ساته‌دا ئه‌توانرێ وه‌کوو په‌یژه درووست کراوی سه‌رپله ده‌نگی سێ‌یه‌می په‌یژه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ( په‌یژه‌ی فریجی – په‌یژه‌ی کورد ) مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدابکرێت ، به‌ڵام له‌م ساته‌دا پله‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئاوازه‌که له‌پله‌ی حه‌وته‌می ئاوازه‌که‌دا ئه‌مێنێته‌وه ، له‌په‌یڕه‌وکردنی سیستمی په‌یژه‌ی مۆسیقادا ئه‌مه‌کارێکی ده‌گمه‌نه .
نموونه‌ی نۆته‌که‌ی به په‌یژه‌ی ( سۆڵ کورد – سۆڵ فریجی ) :
سکێڵه‌که‌ی :
تێبینی : له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ دڵسۆزی گه‌وره‌ی هونه‌ر ئاواز‌و مۆسیقای نه‌ته‌وه‌که‌م به‌رێز کاک حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی (( سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی ) له لاپه‌ڕه‌ی 120 بڕگه‌ی 11 ، باسی له‌م گۆرانییه کردووه و ئه‌فه‌رموێ: ئه‌م گۆرانییه له مه‌قامی (( به‌یاتی ئه‌سفه‌هان ))ه ، که گوایا به‌یاتی ئه‌سفه‌هان پاشکۆیه‌کی ده‌سگای هۆمایۆنه . من پێم باش بوو، به‌رێزی بینوسیایه که ئه‌م زانیارییه‌ی له‌کێ وه‌رگرتووه ، بۆئه‌وه‌ی زیاتر ڕووی ده‌مم بکردایه‌ته ئه‌و که‌سه به‌ڕێزه ، ئه‌وسا باسکردنێکی ترمان ئه‌بوو. له سه‌ر خودی مه‌قامی ( په‌یژه- سکێڵ)ی ئه‌م ئاوازه.



