ئه‌وساته‌ی له چراتێڤێ کلیپه جوانه‌که‌ی گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆش و بزوێنه‌ر کاکه مه‌ریوان سه‌فائه‌دین م بینی زۆر دڵشاد بوم،زۆر ستایشی خوام کرد به‌وه‌ی که ده‌نگی به‌سۆزو بزوینه‌رو خۆماڵی ڕه‌سه‌نی وه‌کو ئه‌وده‌نگه به‌سۆزه هێشتا له‌ناوماناوله‌گوێ و به‌ردیده‌ماندا یه، هیوادارم ئه‌وده‌نگه به‌سۆزه به‌رده‌وام بی و بونی ئه‌و ده‌نگه مژده‌یه بۆ ڕه‌سه‌نی هونه‌ری ئاواز‌و گۆرانی کوردی. بۆیه منیش لای خۆمه‌وه ئه‌یادگاریه‌ی که له‌و چاوپێکه‌وتنه‌م له‌گه‌ڵ کاکه مه‌ریوان له‌سه‌ر ئاواز‌و گۆرانی ناوچه‌ی سیروان و ده‌وروپشتی که بوه‌هۆی نوسینه‌وه‌و ئه‌نالیزکردنی زۆر له‌گۆرانیه‌کانی ئه‌م ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕه‌سه‌نه، بۆیه هه‌ر به‌و یاده‌وه منیش نۆته‌ی ئه‌و گورانیه ڕه‌سه‌نه‌م (ئای له‌من) له ڕێگای سایتی چراتێڤی ئازیزه‌وه کرده دیاری به‌کاک مه‌ریوان و هه‌وادارانی ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزه.
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
ئای له‌من وای له‌من
ئه‌وگوڵه وه‌تیر دای له‌من
ڕانه‌که‌م ڕای دا ڕۆی
بن‌دار وه‌بن دار له‌من
ئه‌رێ تاکه‌ی دانیشم
گیان ده‌ی ده‌ی
گیان ده‌ی ده‌ی
گیان ده‌ی ده‌ی
ئه‌رێ له‌سای ده‌ریـبی
ئه‌رێ تاکه‌ی بکێشم
گیان ده‌ی ده‌ی
گیان ده‌ی ده‌ی
گیان ده‌ی ده‌ی
ئه‌رێ ده‌ردی غه‌ریــبی
ئه‌رێ تاکه‌ی بکێشم
گیان ده‌ی ده‌ی
ئه‌رێ ده‌ردی غه‌ریـبی
نۆته‌که‌ی :
سکێڵه‌که‌ی :
پله‌ده‌نگییه‌کانی بریتیین له (( لا. سی‌بیمۆڵ. دۆ# . ڕێ – له پله نزمه‌کانیشدا پله‌ده‌نگی فا ناتوری به‌رئه‌که‌وێ . )) هه‌رخۆی چوارینه‌یه‌کی ده‌نگییه و له چوارینه‌ی یه‌که‌می په‌یژه‌دروست کراوی سه‌ر پلی پێنجه‌می ماژۆرهارمۆنی به‌ده‌ست دێت که نازناوی شاناز یان حیجازکار وه‌رئه‌گرێت.

