
وێنه‌ی نۆته‌که
دابگره بۆ بینینی نۆته‌کان به گه‌وره‌یی
نموونه‌ی تێکسته‌که‌ی :
ئه‌و گوڵه‌ی مه‌شهوری گشت عاله‌م بوو کوا یادی به‌خێر
مه‌یلی وی ده‌رمانی ده‌ردی من بوو کوا یادی به‌خـــــــێر
چۆن ده‌بێ فیکرت نه‌بێ تیرت له جه‌رگم کاری یـــــــــه
ئه‌و ده‌مه‌ی بوومه نیشانه‌ی تیری تۆ یادی به‌خــــــــێر
بای شه‌ماڵ بیدا به‌ده‌س ئه‌و دولبه‌ره هـــــــــــــــاوارم
مه‌ڵحه‌مێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵه‌که‌ی زامـــــــــــــــــــــدارم
سکێڵه‌که‌ی:
گه‌ر سه‌یری ئه‌م ئاوازه بکه‌یین ، ئه‌بینین که مه‌ودای پله ده‌نگیه کانی له نێوان پله ده‌نگی فا کاردێز به‌ره‌و سه‌ره‌وه تا پله ده‌نگی مـــــی یه ، به واتای له پله ده‌نگی ((فا کار دێز، سۆڵ، لا، سی بیمۆڵ، دۆ#، رێ، مـــــی ) ، بۆیه بێ شک ئه‌زانین که ئه‌م ئاوازه له سه‌ر پله‌ی سێ یه‌می په‌یژه‌ی دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ( رێ ) ی ڕاست ((په‌یژه‌ی ڕاست )) که پله ده‌نگی فاکاردێز بنیات نراوه ، جا ئه‌و میانه ده‌نگیانه له رۆژهه‌ڵات ناز ناوی هوزام یان راحة الارواح یان سۆزناک یان عه‌نبه‌ر ئه‌فشان له خۆ ده‌گرن، به‌ڵم گرنگیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره په‌یژه‌یه له‌سه‌رپله‌ی سێهه‌می په‌یژه‌ی دووهه‌می گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بنیات ئه‌نرێ که میانه ده‌نگییه‌کانی به‌م جۆره‌یه :
