من بیستوومه‌ئه‌ڵێێن هۆنه‌ر به‌گشتی و
زمانی ساز‌و ئاواز به‌تایبه‌تی،
ئاوێنه‌ی ڕواڵه‌تی‌میلله‌تانه،
هه‌ندیک ئه‌ڵێن ڕواڵه‌تگه‌شی
میلله‌تانه، به‌هۆیه‌وه‌ناسنامه‌یه‌ک
لای میلله‌تانی تری دنیا
درووست ئه‌بێ، جا گه‌ر
ئه‌مه‌پێناسه‌یه‌کی ته‌واوبێ بۆ
هونه‌ر، ئه‌بێ ڕواڵه‌تی ئه‌و
ئاوێنه‌ییه‌ی میلله‌تی کورد کامه‌بێت.
دیاره‌سه‌رده‌م و کات
کاریگه‌رێتییه‌کی گرنگی به‌سه‌ر
ڕواڵه‌ت و فراوانی ئاستی هونه‌ری
هه‌یه، هه‌روه‌ها بارودۆخی ڕامیاری و
بگره‌شوینه‌واری جوگرافیش هه‌مان
کاریگه‌رێتیان هه‌یه،
بۆنموونه‌میلله‌تی
کوردله‌دێرزه‌مانه‌وه‌کۆیله‌ی ده‌ستی
داگیرکه‌ران بووه، هه‌رچه‌نده‌هۆکاری
جوگرافیش هه‌مان ڕۆڵی سته‌می هه‌بووه،
میلله‌تی کورد هه‌رده‌م سه‌رکوتکراوی
ده‌ستی میلله‌تانی دراوسی و
داگیرکه‌ران بووه،
ئاشکرایه‌له‌ئه‌جنده‌ی
هه‌موداگیرکه‌رێکدا
ئه‌وه‌یاداشتکراوه‌که؛ گه‌رویسترا
میلله‌تێک له‌ناوببری ئه‌بێ
به‌له‌ناوبردنی هونه‌رو که‌لتوره‌که‌ی
ده‌ست پێ‌بکرێ. گه‌ربڕوانینه‌مێژوی
پرشنگداری میلله‌تی ماد،
که‌گه‌لی‌کورد به‌شێکی گرنگی
ئه‌ومیلله‌ته‌یه‌وه،دیسان گه‌لی‌کورد
خاوه‌نی که‌لتورێکی خواپه‌رستی ستران
ئامێز بووه، خویندنی گاتاکان و
سرو‌تگه‌لی یارسان و نمایش‌کردنی
کۆته‌ڵ و به‌یت و بالوره‌و
گازه(قه‌تار) و
چڕینه‌ئاوازئامێزه‌کانی وه‌ک و
ئه‌ڵاوه‌یسی و خورشیدی و
به‌رزه‌قه‌تارو فۆرمه
نه‌پشکوتوه‌کانی تری سازوئاوازی
مۆسیقای کوردی، گه‌واهی ئه‌وڕاستیه‌ن
که‌میله‌تی کورد خاوه‌نی که‌لتورێکی
مه‌زن و پڕشنگداره‌به‌ڵام....؛ هۆکار
زۆرن بۆفراوان نه‌بونی ئاستی ئه‌و
هونه‌ره‌مه‌زنه‌له‌وانه: باری
جۆگرافی .. که‌ئه‌توانین
به‌مجۆره‌باسی لێبکه‌یین :
جوگرافیا‌و نه‌خشه‌درووستکراوه‌که‌ی کوردستانی ئێستا، که‌که‌وتۆته‌نێوان چواردیالیکتیکی دژ به‌کورد که‌بۆنه‌ته‌هۆی نه‌گه‌یشتنی ده‌نگی میلله‌تی کورد به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌و مانه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌و چوارچیوه‌داخراوه‌دا، هۆکارێکی زۆرگه‌وره‌یه‌بۆ نمانه‌کردنی که‌لتورو ئه‌فراندن له‌وکه‌لتوره‌دا، ئه‌وه‌ی من لێی به‌ئاگابم ئه‌وساتانه‌ی ژیانی خۆمه، ئه‌وه‌تای من چاوم هه‌ڵیهاناوه‌و له بارودۆخی ڕامیاری وڵاته‌که‌م به‌ئاگام، ئێمه‌ی کورد زۆر به‌ئاشکرا نه‌مانتوانیوه‌ده‌نگی خۆمان وه‌کومیلله‌تێکی سه‌رفه‌راز به‌رزبکه‌ینه‌وه‌تا بگاته‌ته‌نانه‌ت چوارده‌وریشمان،وهه‌رده‌م له‌ژێر سایه‌ی داگیرکه‌ران وبه‌پێی خواستی ئه‌وان هونه‌ره‌که‌مان نه‌شونمایکردوه.
ساتێ داگیرکه‌رزانیبێتی که هونه‌رو که‌لتوره‌که‌مان به‌کۆششی هه‌ندێ له‌هونه‌رمه‌نده‌دڵسۆزه‌کانی‌میلله‌ته‌که‌مان‌له‌گه‌شه‌کردندایه‌و خه‌ریکه ڕێچکه‌یه‌ک بۆخۆی ئه‌دۆزێته‌وه تاده‌نگی‌خۆی بگه‌یه‌نێته دنیای ده‌ره‌وه، بۆیه‌به‌هۆی هه‌ندێ له‌جاش هونه‌رمه‌نده‌کارنی سه‌ر به‌داگیرکه‌ران هه‌وڵی له‌باربردنی ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌دراوه، ئه‌مه‌له‌سه‌دان ساڵه‌وه‌هه‌ر به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام گرنگترین هۆکاری نه‌فه‌وتانی ئه‌وکه‌لتوره‌مه‌زنه‌ی کورد له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌تایبه‌تی هونه‌ری ساز‌و ئاواز، بۆبه‌ئه‌مه‌کی وڕه‌سه‌نی هه‌ندێ گۆرانیبێژ ئه‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه‌ناشێ هه‌رده‌م که‌سانی وه‌ک و ( زیره‌ک و ماملێ و ئه‌زغه‌ر و سێوه ومه‌ردان)ده‌یان‌له‌هونه‌رمه‌نده‌گۆرانیبێژه‌خۆڕسکه‌کانی‌نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌قه‌ڵایه‌کی مه‌زنی پاراستنی که‌لتوری ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوون، له‌بیر بکر ێن. هه‌ر بۆ به‌ئه‌مه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی دوارۆژیش ئه‌بێ ڕیبازی گه‌شه‌دان به‌و که‌لتور مه‌زنه‌بگیرێته‌به‌ر.
ئاشکرایه‌که‌هونه‌ر ڕیباز و ڕیچکه‌ی جیاواز هه‌یه، گه‌ر باس له‌هونه‌ری جیهانی بکه‌یین، ئه‌وا به‌داخه‌وه‌زۆر شێوازی هونه‌ری هه‌یه‌لای ئێمه‌نامۆیه ، نابێ فه‌رامۆشکرێن، له‌وانه‌هونه‌ر‌ی ئامێری، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌له‌هونه‌ری ساز‌و ئاوازدا دوو شێوازی ساز‌و ئاواز هه‌یه‌یه‌که‌میان شیوازی گۆرانی واتای چڕینی ئاوازێک به‌قوڕگی ئاده‌میزاد، دووه‌میش ژه‌نینی به‌ئامێره‌کانی مۆسیقا، ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ئێمه‌ی کورد له‌جۆری دووه‌مدا لاوازیین، گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر نیشمانه. بۆیه‌ئه‌شێ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسیارانی هونه‌ر هه‌وڵی دڵسۆزانه‌بدرێ بۆ فه‌رامۆشنه‌کردنی هه‌مولایه‌ن و شێوازه‌کانی هونه‌ری ساز و ئاواز،دووباره‌له‌به‌ر ئه‌وهۆکارانه‌ی پێشوو که‌باسمانکردن میلله‌ته‌که‌مان له‌ڕوی ئاستی هونه‌ری جیهانییه‌و زۆر دواکه‌وتویین، بۆیه‌ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌گرنگی به‌هه‌مووجۆرو ڕیبازو شێوازه‌کانی هونه‌ری ساز‌و ئاواز بدرێت، هه‌روه‌ها فێرکردنی ژه‌نینی ئامێره‌مۆسیقاییه‌کان به‌شێوازه‌مۆدێرن و زانستیه‌کانی سه‌رده‌م و، هه‌وڵبدرێت که‌سانی زانا ببنه‌سه‌رقافڵه‌چی ئه‌و ئه‌رکه‌گرانه، چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه، هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌زان ئه‌بێته هۆی له‌باربردنی توانا‌و به‌هره‌کان و دورکه‌وتنه‌وه‌له‌ئه‌فراندن و.
*هونه‌ری کوردی ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینی مه‌به‌ستمان به‌شی مۆسیقا‌و گۆرانییه.
وه‌کوله‌مه‌وبه‌باسم کرد، به‌داخه‌وه، هۆکار زۆر بوون بۆ به‌جێمانی هونه‌ره‌که‌مان له‌پێشکه‌وتن، پێشکه‌وتن به‌ڕای من له‌وه‌ئه‌چێ جیاوازتر بێت له‌بۆچونی که‌سانی تر، میلله‌تی کورد میلله‌تێکی فره‌دیالکتیکه، به‌ڕای من گرنگی دان به‌هونه‌ری هه‌موو دیالکتیکه‌کان، به‌ڵام نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی ئه‌ودیالکتیکه‌ببیته‌هۆکارێک بۆ فرۆشتنی زیاتری گۆرانیه‌کانی، چونکه‌به‌ڕاستی گوێداری زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانیین، به‌هۆی جواننه‌زانیینی جۆری دیالکتیکه‌که، هونه‌ره‌که‌شیان ناشیرین کردوه، من ڕام وایه‌ئه‌وه‌پاساو نییه‌بۆ هه‌رچی مه‌به‌ستێک بێت، ئه‌وه‌تا وا له‌هونه‌ره‌که‌مان کراوه‌که‌م که‌س گوی له‌گۆرانی وئاوازی کوردی ئه‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌له‌به‌ر جوانی و په‌سه‌ندی گۆرانی بێگانه‌خه‌ڵکی گوێ له‌وان ئه‌گرێت، بۆیه‌پێویسته‌هه‌ر هونه‌رمه‌نده‌و له‌ڕوانگه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه‌ئه‌رکه یان کاره‌هونه‌ریه‌کانی‌به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، هه‌ر ساتێ مرۆڤ به‌تایبه‌تی به‌شێوازێکی دوور له‌خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان کاری هونه‌ری کرد ئه‌وا ئاساییه‌که‌بڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خوایان کارده‌که‌ن جا هه‌رچی جۆره‌شیوازه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک بێت، که‌واته‌ئه‌بێ بڵێین ئه‌رکی هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسیارانی هونه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌وڵبده‌ن له‌وڕوانگه‌یه‌وه‌که‌به‌خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتیمان کاره‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ینه‌ئاکامێکی جوان و ئاستێکی هونه‌ری به‌رز.
* به‌کام هونه‌رمه‌ند سه‌رسامیت و کام هونه‌رمه‌ند لات په‌سه‌نده
هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌کۆنه‌کانی که‌هۆکاری نه‌فه‌وتانی هونه‌ر و که‌لتوره‌که‌م بوون و هۆکاری پاراستنیان بوون که‌له‌مه‌وبه‌ر ناوی هه‌ندێکیانم هێناوه، هه‌روه‌ها هه‌رهونه‌رمه‌ندێکی ئه‌مسه‌رده‌مه‌که به‌ئاستێکی ڕۆشنبیری و نوێخوازی و توانایه‌کی هونه‌ری له‌ڕوانگه‌ی که‌سیکی به‌ئه‌مه‌ک به‌رامبه‌ر گه‌ل ونیشتمان و دوور له‌خۆ ده‌رخستن و به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه‌و کۆشک و ته‌لارو... شته‌نا به‌جێ کانی که‌به‌هۆی هونه‌ره‌وه‌ئه‌یانه‌وێ په‌یدای بکه‌ن، دوباره‌ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌بنه‌هۆکاری ناساندنی هونه‌ری نه‌ته‌وکه‌م به‌گه‌لانی جیهان و ده‌بنه‌هۆکاری فراوان بونی هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میله‌ته‌که‌م، به‌تاجی سه‌ر سه‌ری خۆمیان ئه‌زانم نه‌ک ته‌نها پێیان سه‌ر سام بم.
*بیره‌وه‌رییه‌کی سۆزداری سه‌رده‌می لاوێتیت.
سه‌رده‌می به‌سه‌ر جووه‌با برینی خۆمان نه‌کولێنینه‌وه.
*گه‌وره‌تریین خه‌ونی به‌ڕیزتان.؟
خه‌ونه‌کانم زۆرن، به‌ڵام
گه‌وره‌ترینیان درووستبوونی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌رفه‌رازی گه‌وره‌ی
کوردییه، که‌وه‌ک و هه‌موو
میلله‌تانی سه‌رفه‌راز شانازی به‌و
ده‌وڵه‌ته‌وه‌بکه‌م، نه‌ک تا
هه‌تایه‌وڵاته‌که‌م به‌شێک بێت
له‌ده‌وڵه‌تانی تر، که‌ڕۆژانێک
له‌مه‌وبه‌ر داگیرکه‌رم بوون ، جا
ئه‌وسا خه‌ونه‌کای تری‌وه‌ک
گه‌شه‌کردنی باری شارستانی و هونه‌ری
و که‌لتوری و زانستی و هه‌موو
پێویستیه‌کانی ژیانی ئاسوده‌و
خۆشگوزه‌رانی به‌هۆی خه‌مخۆران و
به‌ئه‌مه‌که‌کانی میلله‌ته‌که‌م
دێنه‌دی.
*پرۆژه‌ی تازه‌ت چییه.
پرۆژه‌کانیش‌وه‌کو خه‌ونه‌کانن،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چوارساڵ به‌نوسینی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر فۆرم و په‌یژه‌مۆسیقا کوردیه‌کانه‌وه‌سه‌ر قاڵبوو ئێستا له‌قۆناغی ته‌واو بوندایه‌و ئاماده‌یه‌بۆ چاپ که‌بڕی 771 لاپه‌ڕه‌ی آ4 ، به‌ڵام هه‌ر سه‌رقاڵی به‌هۆڵه‌ندی کردنی ئه‌وبابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ مامۆستای زمانی هۆڵه‌ندی ، له‌ساتی ته‌واو بونیدا ئه‌یگه‌یه‌نمه‌شوێنی مه‌به‌ست. هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئاواز دانانم بۆ بابه‌تی خه‌ج و سیامه‌ند نازانم ده‌بێته‌کام فۆرمی مۆسیقایی، که‌ته‌واو بو به‌پێی کار کردنه‌که‌فۆرمه‌مۆسیقاییه‌که‌ی ئاشکرا ئه‌بێ ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای چه‌ند که‌سێک سه‌رقاڵی دوباره‌به‌چاپ گه‌یاندنی په‌رتوکی فێربونی که‌مانچه‌له‌ژێر ناوی (که‌مان ژه‌ن) به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وزانستیه‌نوێیانه‌ی بۆ په‌یژه‌کانی مۆسیقای کوردی له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌مدا باسم کردوه. به‌ڕوانگه‌ی یه‌ئه‌و پێشینه‌ی که‌نوسیومه‌و بریتیه‌له........
دێته‌یادم ئه‌وساڵانه‌ی سه‌ره‌تای خولیای فێربوونوژه‌نینی که‌مانچه‌بووم،ماڵه‌وماڵ ئه‌گه‌ڕام به‌دوای که‌سێکاکه‌هه‌مان خولیای هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتوکێکی نۆته، یان پارچه‌ئاوازێک ته‌نانه‌ت به‌ده‌ستیش نوسرابا هه‌ر پێم خۆش‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شاری سله‌یمانیشه‌وه‌نه‌ئه‌وه‌ستام، ڕووم ئه‌کرده‌هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی هونه‌ری مۆسیقا، گه‌ر په‌رتوکێک بگره‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی نۆته‌ی مۆسیقام ده‌ستکه‌وتایه، ئه‌وا داوای مۆڵه‌تی ماوه‌یه‌کم ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی فریای ئه‌وه‌بکه‌وم که‌بڕی ئه‌ونۆتانه‌به‌ده‌ست بنوسمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه ته‌نانه‌ت ئامێری کۆپی کردنیش ده‌گمه‌ن بوو،جاگه‌ر له‌ناکاو و له‌گه‌شتێکمدا بۆ شاری به‌غداد په‌رتوکێکی مۆسیقام ده‌ستکه‌وتبێ جاهه‌ر نۆته‌ی تیابوایه‌گوێمان نه‌ئه‌دایه بۆ کامه‌ئامێر نوسراوه، بێگومان ئه‌وجۆره‌په‌رتوکانه‌له‌وێ په‌یداکردنی تۆزێ ئاسانتر بوو، پاش بیرکردنه‌وه‌م له‌ئاسانکردنی ئه‌م گرفته‌و به‌هاوکاری برای هونه‌ردۆست کاک نه‌وزاد قه‌فتان هه‌وڵمان دا له‌سه‌ر ئه‌رکی ئه‌و به‌ڕێزه‌په‌رتوکی فێربونی که‌مانچه به‌چاپ بگه‌یه‌نیین، به‌ڕای‌من و زۆربه‌ی هه‌وادارانی هونه‌ری مۆسیقا، ئه‌وهه‌وڵه‌له‌وساته‌دا ئه‌رکی خۆی به‌جێهێنا. پاش ده‌یان ساڵ له‌دوای ئه‌و سه‌رده‌مه، که‌جۆری‌ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاسانبوون هه‌ر له‌نامه‌و، ته‌له‌فۆن و رادیۆ‌و ته‌له‌ڤزیۆن و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و بگره‌خێرا ترینیان که‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێته، به‌هۆیه‌وه ئه‌توانرێ زۆر به‌خێرایی، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته؛لێی بگه‌یته‌ئه‌نجام، هه‌رکه‌سێ هه‌وادارو ئاره‌زو مه‌ندی هه‌رشتێک له‌م دنیایه‌بێت، ئه‌وا له‌ساتێکی که‌مخایه‌ندا ئه‌گاته‌به‌رده‌ستی، له‌وانه‌ش کتێب ونوسراوه‌هونه‌ریه‌کان، به‌تایبه‌تی هونه‌ری ساز و ئاواز،که‌به‌ئاستێکی به‌رچاو میلله‌تانی سه‌رڕوی زه‌میین ڕۆژانه‌و له‌هه‌موساته‌کانی ژیانیاندا خه‌ریکی گۆڕینه‌وه‌ی زانستی وکاری هونه‌ری و پیشاندانی به‌هره‌ی نوێ و ئه‌فراندنی ئه‌و کاره‌نوێ‌یانه‌ی که‌ڕۆژانه‌به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نن ،به‌ڵام مه‌خابن گه‌لی کورد وه‌کوو هه‌مووگه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات،به‌تایبه‌تی له‌بواری هونه‌ری سازوئاوازدا، له‌سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌له‌وئاسته‌ی خۆیدا نه‌جوڵاوه‌و به‌هیچ جۆرێک نه‌شوونمایه‌کی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینیوه،هه‌ڵبه‌ته‌میلله‌تی کورد له‌سه‌دان ساڵه‌وه‌مێژوو قه‌رزارباریه‌تی،له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌یه‌کی وادائه‌ژی که‌هه‌رده‌م خه‌ریکی ململانێی رامیاری ناره‌واو،نائارامی و زه‌وتکردنی مافی سه‌ربه‌خۆی‌ژیان‌و، سه‌رقاڵبوونی تاکی کورد، به‌کاری دوورله‌زانستی وبگره هونه‌ریش، به‌ڵام سوپاس بۆخوا، که‌ماوه‌یه‌که‌میلله‌ته‌که‌مان ئاهێکی وه‌به‌ردا هاتووه، ئه‌توانی هه‌ناسه‌یه‌کی سه‌رفه‌رازی هه‌ڵمژێ، بۆیه‌ئه‌م سه‌رده‌مه‌به‌سه‌رده‌مێکی گرنگ دائه‌نرێ ، بۆبوژاندنه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌خۆداچونه‌وه‌ی تاکی کورد له‌که‌موکوڕیه‌کانی سه‌رده‌م، پێم وایه‌هه‌ولێ تاکی کورد گه‌ر له‌هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات زیاتر‌و گرنگترنه‌بێ، ئه‌وا به‌هیچ جۆرێک که‌متر نییه، له‌هه‌موو دنیادا، به‌تایبه‌تی له‌بواری هونه‌ر وبه‌تایبه‌تی تریش بواری هونه‌ری ساز و ئاوز (مۆسیقا)، فراوانبوونی ئاستی هونه‌ر کاری تاکه‌که‌سه، تاکی کورد لێی به‌رپرسیاره، مێژووی گه‌لان ئه‌مه‌ئه‌سه‌لمێنن، له‌هه‌مووسه‌رده‌مانێکداو لای‌هه‌مووگه‌لان، پێشکه‌وتن یان فراوان بوونی ئاستی هونه‌ر له‌که‌سێکه‌وه ده‌ستی پێکردوه ، هه‌رچه‌نده کاره‌که‌ش کاری کۆمه‌ڵی بێت، به‌هره‌و ئه‌فراندنی که‌سێک بۆته‌سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ، جاگه‌ر ده‌ستپێکردنه‌که‌ئه‌فراندن بێت ئه‌وا بێ چه‌ندو چوون ئه‌و ئه‌فراندنه‌له‌گه‌شه‌داندا ئه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌هه‌ر ڕاسته، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، هونه‌رمه‌ند ناشێ چاوه‌ڕێی که‌سی تر بکات تا ڕێی بۆخۆشکا، ئه‌وسا کار بکات، سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه‌ئه‌بێ هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی کارکردنابیت، کاری باش خۆی ڕێ بۆخۆی ئه‌کاته‌وه، کاری لاوازیش له‌شوێنی خۆی نابزوێ، بگره‌زوبه‌زو مرداریش ئه‌بێته‌وه‌گه‌ر فریای چاوهه‌ڵهێنانیش بکه‌وێ، به‌ڵام کاری ده‌سه‌ڵات ته‌نها زه‌مینه‌سازکردنه‌بۆ بره‌ودان به‌به‌هره‌ی په‌سه‌ند تاببێته‌ئه‌فراندنێکی په‌سه‌ندتر،من پێم وایه‌سه‌رده‌می ئه‌وه‌هاتوه، که‌هه‌رکه‌سێکی کورد بزانێ که‌له‌کام بواردا شاره‌زایه‌و، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو که‌له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕژێمی فاشی منداڵه‌کانمانی به‌ناوی هونه‌ره‌وه‌ئه‌برده‌مۆڵگاکانی خۆی بۆدورخستنه‌وه‌یان‌له‌هونه‌ر، بۆیه‌دوستکردنی تیپی مۆسیقای منداڵان له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ندکه‌سێکه‌وه، کارێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئه‌وتاکانه (که‌سانه)له‌وسه‌رده‌مه‌دا نامه‌ی خۆیان گه‌یاند، به‌پێی سه‌رده‌م گونجاو بوو، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ئه‌وکاره‌ئێستا به‌وجۆره بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌له‌بار بێت. به‌ڕای من تاکی کورد به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ هه‌رده‌م ئاستی به‌هره‌وتوانای خۆی له‌به‌رچاوبێت، سه‌رده‌م سه‌رده‌ی هۆشمه‌ندییه، هه‌مووهه‌ڵه‌یه‌ک یان بێتوانایی و نه‌زانییه‌ک، که‌ببێته‌هۆێ له‌باربردنی توانا‌و به‌هره‌ی جگه‌رگۆشه‌کانمان ودوورخستنه‌وه‌یان له‌ئه‌فراندن لێپرسراوێتێه‌کی مێژووییه، ئێستا سه‌رده‌مێکی نوێیه،پێوستی به‌بیرو هۆشی نوێ هه‌یه. بۆیه‌پاش ئه‌وی که‌زۆر له‌هه‌واداران و فێرخوازانی هونه‌ر به‌تایبه‌تی فێرخوازانی ئامێری که‌مان داخوازی دووباره‌و سه‌رله‌نوێ له‌چاپدانی په‌رتوکی فێربوونی که‌مانچه بوون تا به‌چاپی‌بگه‌یه‌نمه‌وه،بۆیه‌پاش بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر و، له‌به‌ر چه‌ندهۆی گرنگ بڕیارم له‌دووباره به‌چاپ گه‌یاندنی دا .
ئه‌وهۆکارانه‌ش‌بریتیین له:
ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که‌ئه‌و په‌رتوکه‌ی تیابه‌چاپگه‌یه‌نرا سه‌رده‌مێکی ناهه‌موار بوو، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی نه‌بوونی په‌رتووکی فێربوون یان که‌ره‌سه‌ی نوسینی نۆته،بۆیه‌زۆربه‌ی زۆری نۆته‌کانی ئه‌و په‌رتووکه‌به‌ده‌ست وخه‌تی خۆم نوسراون، هه‌رچه‌نده‌ئێستا وه‌کووله‌مه‌وبه‌ر باسمکرد، به‌هۆی به‌تایبه‌تی تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌باشترین په‌رتوکی ڕاهێنانی ئامێری که‌مان له‌به‌رده‌ستایه، یان زۆر به‌ئاسانی له‌په‌رتوکخانه‌کاندا به‌چنگ ده‌که‌وون،به‌ڵام ئه‌مانه‌هێشتا مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ناپێکی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خۆمان له‌زمانی ساز‌و ئاوازدا هه‌یه‌و، که‌م له‌میلله‌تانی ده‌وروپشت ده‌رکیان پێ کردوه،یان خۆیان لێ گێلکردوه، به‌تایبه‌تی نوسینی نۆته‌ی مۆسیقا به‌شێوه‌زانستیه‌که‌ی.....؛ نه‌ک به‌وشێوه‌هه‌ڕه‌مه‌کییه‌ی که‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا تائێستاش باوه، ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌نده‌کانی خۆشمان به‌وجۆره‌به‌کاری ئه‌به‌ن، بۆیه‌من له‌سه‌ر ئه‌وڕێگا زانستیه‌نوێیانه‌ی که‌له‌په‌رتوکی (پۆلێن‌کردنی په‌یژه‌کانی مۆسیقای کوردی) به‌شێوه‌یه‌کی زانستی تیۆری وبه‌وردی ڕونم کردونه‌ته‌وه‌و باسم لێکردوون، به‌چاکم زانی ئه‌وزانستیه‌تیۆرییه‌نوێیانه‌بخه‌مه‌دۆخی پراکتیکی وبه‌ئامێر ژه‌نیین، تابه‌شێوه‌یه‌کی زانستی، وه‌کومیلله‌تانی پێشکه‌وتوی جیهان بتوانیین گوزارش له‌هونه‌ری ڕه‌سه‌نی خۆمان بکه‌یین.
په‌یامی به‌رێزت بۆ به‌هره‌مه‌ندانه‌گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆی مه‌یدانی هونه‌ری کوردی....
په‌یامی من بۆ هه‌مووکوردێک نه‌ک ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌نده‌کان، خۆشه‌ویستی خاک و نیشتمانه،پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه، نزیکترین ڕێگای شیاو بۆ ئه‌نجامدانی کاری به‌رزو پڕ به‌باڵایه‌کی قه‌شه‌نگ بۆ فراوانکردنی ئاستی هونه‌ری و ڕۆشنبیری وکه‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌مانه. بۆیه‌هه‌رکات هونه‌رمه‌ند له وڕوانگه‌یه‌وه‌کار بکات ئه‌وا هۆکارێکی گه‌وره‌یه‌بۆ گه‌یشتنه‌ئاکامه‌کان له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا.
*چی به‌ماڵپه‌ڕی مه‌ریوان سه‌فائه‌دین ده‌لێی.؟
هیوای به‌رده‌وامی له‌و په‌یامه‌جوانه‌ت بۆ ناساندن و گه‌یاندنی ناسنامه‌یه‌کی جوانی هونه‌ری به‌گه‌لانی جیهان دور له‌پڕوپاگانده‌ی نه‌شیاو و ناوزڕێن، هیوادارم به‌وجۆر جوانه‌ی که‌تائێستا کاری پێده‌که‌ن به‌رده‌وامی و ئاست فراوانی به‌خۆوه‌ببینێ.